شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ی به‌لووچ به ناوی مانی ده‌هانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له شارستانی سیب و سۆران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به كاتی شه‌و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شارستانی سیب و سۆران و وێڕای زه‌وتكردنی چه‌ند ماتۆڕسیكلت، مێرمنداڵێكیان به ناوی مانی ده‌هانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، مانی له كاتی ڕفاندن دا ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له سه‌ر چاره‌نووسی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.