ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “محەممەد یوسفی”، مێرمنداڵی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محەممەد یوسفی” پاش دۆڕانی یانه‌ی تۆپی پێی ئێران به یانه‌ی قه‌ته‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك لاوی دیكه خۆشییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازاروه‌ته‌وه. ماوه‌ی ٩ ڕۆژه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی محه‌ممه‌د و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. بە وتەی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، چەند منداڵێکی دیکە لە هەمان کاتدا لەگەڵ” محەممەد یوسفی” دەستبەسەر کراون به‌ڵام هێشتا ناسنامەیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.