له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی میلاد ئیبراهیم زاده له گوندی دێ شه‌مه‌س و ئه‌و مێرمنداڵه ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
میلاد ئیبراهیم زاده برازای عیسا ئیبراهیم زاده به‌ندكراوی سیاسیی ڕاگیراو له زیندانی نه‌غه‌ده‌یه كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، ڕاگوێزی زیندان كرابوو. ڕۆژی ڕابردوو كاتێك بنه‌ماڵه‌ی میلاد له به‌رانبه‌ر مه‌ئموورانی ڕژیم به‌رگریان له خۆیان كردووه، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به لێدان و هه‌ڕه‌شه میلادیان ڕفاندووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، میلاد ئیبراهیم زاده له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی چه‌ك و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم كراوه و گیانی له مه‌ترسی دایه.