ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، “موسته‌فا زه‌مانی” له تیكۆشه‌رانی كاریگه‌ر له مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گاز، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان له ژێر ناوی په‌یمانكار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ “موسته‌فا زه‌مانی”دا گرتووه و ناوبراویان به مه‌به‌ستی واژۆكردنی گرێبه‌ست بۆ نێو پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان بانگهێشت و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و كرێكاره ڕوون نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه. “موسته‌فا زه‌مانی” له كرێكارانی چالاك له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی پارس، ئیزه، فوولادشار، هه‌فه‌شجان و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رده‌م مه‌جلیس و وه‌زاره‌تی نه‌وت بووه و پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
