“موحسن بورهانی” یاساناس و مامۆستای زانكۆی خه‌ڵكی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
برای “موحسن بورهانی” ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمیش ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و چالاكه سنفییه به بۆنه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌كی پێشوویه‌وه بانگهێشت و له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه. وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هیچ ئاماژه‌یه‌كی به حوكمێك كه به‌سه‌ر “موحسن بورهانی” دا سه‌پاوه نه‌كردووه، به‌ڵام ڕه‌ویه‌ی داموده‌زگا قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌روه‌نده‌سازی و سه‌پاندنی تۆنهتی ناڕه‌وا به‌سه‌ر چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نییه.