موته‌هه‌ره گونه‌یی و ده‌یان شارومه‌ندی دیكه له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و به‌نده‌رعه‌باس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، موته‌هه‌ره گونه‌یی، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له هێرشی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له شارستانی لالی چوار شارومه‌ند، له به‌نده‌رعه‌باس ١٤ كه‌س و له ئیسفه‌هان ١٦ هاووڵاتی له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراون.