ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، مه‌سعوود به‌ختیاری چالاكی كرێكاری و به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵێكی تلێگرامی له ئه‌راك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، ئه‌و چالاكه كرێكارییه كه له كاناڵه‌كه‌ی دا دوو هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه ڕۆژی چوارشه‌ممه بابه‌تێكی له سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم وه‌كوو دۆڕی نه‌جه‌ف ئابادی ئیمام جومعه‌ی ئه‌راك دانابوو، به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.