به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، شارومه‌ندێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی تاچین ئاوای سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی مه‌تین(بێهزاد) چووپانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی مه‌تین چووپانی و درگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یان شكاندووه. هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی چووپانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.