ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی خاش به ناوی “تالب شاهۆزهی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی زاهیدان ڕاگوێزرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له نێوان ڕۆژانی ٧ و ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به لانیكه‌م ٢١٦ هاووڵاتی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدان، خاش،میرجاوه و چابه‌هار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناسناوی ١٣٦ كه‌سیان ئاشكرا بووه و ٤١ كه‌سیان منداڵن.