له ڕۆژانی ڕابردوودا، منداڵێكی به‌لووچ به ناوی “یاسین ڕیگی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و دانیشتووی جاده‌ی كۆنی گاراژی زاهیدان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، شه‌وی یه‌كشه‌ممه “یاسین ڕیگی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له جاده‌ی كۆنی گاراژی زاهیدان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به لێدان و توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و مێرمنداڵه هێشتا ڕوون نه‌كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
