محه‌ممه‌دحسێن مورادی، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو كه له ئاست ئێعدامی موحسن له‌نگه‌رنشین له ڕێكه‌وتی ١٠ی گوڵانی ئه‌مساڵ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌دحسێن مورادی و ئه‌و چالاكه سیاسییه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم داوه.