کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستا لوقمان ئه‌مینی له‌ دادگای ڕۆحانیه‌تی هه‌مه‌دان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستا لوقمان ئه‌مینی له‌ دادگای ڕۆحانیه‌تی هه‌مه‌دان

مامۆستا لوقمان ئەمینی، ئیمام جومعەی مزگەوتی چواریاری نەبیی له‌ شاری سنە، ڕۆژی دووشەممە ١ی گوڵان، دوای بانگكران بۆ دادگای ڕۆحانیەتی هەمەدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

مامۆستا لوقمان ئه‌مینی له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا پاڵپشتی له‌ خۆپێشانده‌ران كرد و دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌، دادگایی و به‌ ١١ ساڵ زیندان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی ئایینی، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ بۆ شاری ئه‌رده‌بیل مه‌حكووم كرا. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ ئایینیه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.