کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستایه‌ك له‌ پاوه‌ و ناڕوونی چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانێك له‌ مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستایه‌ك له‌ پاوه‌ و ناڕوونی چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانێك

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایه‌كی ناڕازی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌ شاری پاوه‌ به‌ ناوی “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی “كه‌ماڵ مه‌سعوودی” پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٣، مامۆستا محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی، خه‌ڵكی گوندی میراولی سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا پشتیوانی له‌ خۆپێشانده‌ران كرد و به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی “كه‌ماڵ مه‌سعوودی” ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و كه‌ماڵ مه‌سعوودی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.