کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری بانه

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، دكتۆر “پێدرام موعینی” خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسیی سیاسیی زانکۆی زانست و لێکۆڵینەوەکانی تاران، لە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “پێدرام موعینی”، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاره‌كه‌ی لە شاری بانە و وێڕای دەستبەسەركردنی ناوبراو، هه‌ندێك له‌ كه‌لووپه‌له‌‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ تا ئه‌م كاته بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “پێدرام موعینی”، ڕۆژی ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوو. ناوبراو لەلایەن دادسەرای ئێڤینەوە بە “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و ” بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان” تۆمەتبار کرابوو.