ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می”(كۆمار) له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می”، پارێزه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه دادخوازهش به ناوی “ئه‌میرحسێن كوهكه‌ن”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان لە کاتی پشکنینی ماڵی ناوبراودا دەستیان بەسەر کەلوپەلی شه‌خسی ئه‌و بنەماڵەیە گرتووە. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، شه‌پۆلێك له پشتیوانی گه‌رمی خه‌ڵكی ئازادیخواز و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سه‌رانسه‌ری ئێران له “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” درووست بوو و خوشكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” گیانبه‌ختكردووی شاری بۆكان، وێنه‌یه‌كی “ماشا‌ڵڵا”ی بڵاو كرده‌وه و نووسی: له قژه سپیه‌كانی شه‌رم بكه‌ن ئه‌ی سه‌ركوتگه‌ران.
