کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوێك له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ پیرانشار

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “پسوه‌”ی پیرانشار به‌ ناوی “موعین شه‌ریفیان” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیراشنار به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “موعین شه‌ریفیان”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی موعین له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.