“ئارام گه‌وهه‌ری” ناسراو به (حسێن)، زیندانی سیاسی پێشوو و له به‌ندكراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری میاندوواوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعلاتی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش هێزه ئه‌منیه‌كانی میاندوواو “ئارام گه‌وهری”یان بۆ ئیتلاعات بانگهێشت كردبوو به‌ڵام، ناوبراو له سه‌ردانكردنی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه خۆی بوارد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌و لاوه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و یه‌كسه‌ر بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گواسته‌وه.