كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان كرده سەر ماڵی “کەیوان ڕەحیمی” له شاری سه‌قز و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه‌یان دەستبەسەر کرد.
دەستبەسەرکردنی “کەیوان ڕەحیمی” دوای ئه‌وه ڕوویداو كه ناوبراو پشتیوانی له سه چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به ناوه‌كانی “هێرۆ قه‌دیمی”، شێركۆ حیجازی” و “ئازاد ئه‌مینی” كرد و خوازیاری ئازادبوونیان بوو. نابراو له كاناڵی تیلیگرامی “پورسمانی سه‌قز” كه خۆی یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیه‌تی، دەستبەسەرکردنی ئه‌و سێ چالاكه‌ی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه ناپێویست و نایاسایی ناوبردبوو. شایانی باسه كه “ئازاد ئەمینی” ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان، “هێرۆ قەدیمی” ٢١ی خەرمانان و “شێرکۆ حیجازی” ٢٠ی خەرمانان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەرکران. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “مه‌سعوود ئه‌میری” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.