کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌یوان محه‌ممه‌دی له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌یوان محه‌ممه‌دی له‌ شاری سنه‌ 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كه‌یوان محه‌ممه‌دی برای دادخوازی نه‌مر كه‌یوومه‌رس محه‌ممه‌دی، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كه‌یوان محه‌ممه‌دی له‌ بازگه‌ی پشكنینی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندرا. كه‌یوان خه‌ڵكی گوندی شینانی سه‌ر به‌ شاری سنه‌یه‌ و برایه‌كی به‌ ناوی كه‌یوومه‌رس محه‌ممه‌دی، له‌ ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم و موحاره‌به‌ ئێعدام كراوه‌. بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دی ماوه‌ی ٢٩ ڕۆژه‌ چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی هه‌واڵێك له‌ كه‌یوانن به‌ڵام ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه‌ وڵامی نیگه‌رانیه‌كانیان ناده‌نه‌وه‌.