نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی مێرمنداڵی شاغڵ له یه‌كێك له نانه‌واخانه‌كانی شاری زاهدان به ناوی عادڵ سه‌فه‌رزایی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم به كاتی نیوه‌ڕۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوێنی كاری عادڵ سه‌فه‌رزایی و ئه‌و كرێكاره مێرمنداڵه‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی عادڵ له‌به‌رده‌ستدا نییه.