له دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر كرێكارانی به‌لووچ و شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی له شارۆچكه‌ی ته‌فتان و كۆمه‌ڵێك كه‌سیان به مه‌به‌ستی سنوورداشكردن ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، شارۆچكه‌ی ته‌فتان له ته‌نیشت شاری زاهیدان هه‌ڵكه‌وتووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌رده‌وام كرێكارانی به‌لووچی به شناسنامه و شارۆمه‌ندانی ئه‌فغانستانیان به مه‌به‌ستی سنوورداش كردن ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ سنووری ئه‌فغانستان گواستۆته‌وه. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هۆشداری ده‌دات كه زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به‌لووچ و خه‌ڵكی ئێرانن و ته‌نیا شناسنامه‌یان نییه.