ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، فەرەیدوون نەبی، هاووڵاتی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر حوکمی ٧ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەر و بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە.
فەرەیدوون نەبی بە تۆمەته‌كانی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “به‌شداری له کۆبوونەوەی نایاسایی و ئاژاوه‌گێڕی” بە ٤٣ مانگ زیندان و لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “بێڕێزی بە ڕێبه‌ری” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری و په‌رداختی دوو ملیۆن و نیو جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه.