ڕۆژی هەینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، فەرەیدوون تۆبەكار، شارومه‌ندی خەڵكی شارۆچكه‌ی ڕەبەتی سه‌ر به شارستانی سه‌رده‌شت، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فەرەیدوون تۆبەكار، خاوەن مۆڵه‌تی چاپخانە لە شاری ڕەبەت بووه و به‌بێ هۆكار لەلایەن ئیتلاعاتی ورمێوه دەستبەسەر كراوە. وێڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ڕۆژ به سه‌ر كاتی ڕفاندنی ئه‌و شارومه‌نده، هێشتا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.