له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی فه‌رهاد كه‌دخوداقادری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی فه‌رهاد كه‌دخوداقادری له گوندی سه‌رچناری مهاباد و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌و به‌ندكراوه له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی كه‌س و كاری بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.