ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، فاتمه زیایی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی فاتمه زیایی و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی فاتمه له‌به‌رده‌ستدا نییه.