“عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی ناسراو و خۆشناوی خه‌ڵكی شاری سه‌قز ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش سه‌ردانكردنی بۆ لقی ٢ی دادگای ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌وشاره، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، حوكمی ١٦ مانگ زیندانی “عوسمان ئیسماعیلی” له چالاكانی كرێكاری شاری سه‌قز و له به‌ندكراوانی ده‌یه‌ی شه‌ست،له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه پشتڕاست كرایه‌وه. به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی سه‌قز ئه‌و چالاكه كرێكاریه ده ڕۆژ ماوه‌ی بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌ستی زیندان بكات. “عوسمان ئیسماعیلی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلای سه‌قزه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” به یه‌ك ساڵ و چوار مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو.