کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی عه‌لی ساڵحی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ 1

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان،عه‌لی ساڵحیچالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی به‌ ناوبراوه‌وه‌ ده‌گرن و كاتێك له‌ ماڵ ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ لایه‌ن سێ مه‌ئمووری ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و دواجار ماڵه‌كه‌ی ده‌پشكنن و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیاری ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌یعه‌لی ساڵحی، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناوبراویان به‌ تۆمه‌تیئیقدام دژی ئه‌منییه‌تی میللیده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌ هۆی ناڕه‌ڕزایه‌تی ده‌ربڕینی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌، ئیزنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێده‌ده‌ن.