به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شۆفێرێكی دیكه‌ی بارهه‌ڵگر له شاری سنه به ناوی بۆرهان ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه.
بۆرهان ئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی گوندی ئاره‌نانی سه‌ر به شاری سنه‌یه و ڕۆژی ٤ی جۆزه‌ردان له ئاست په‌یوه‌ست نه‌بوونی شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل به مانگرتنی سه‌ارسه‌ری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو. ناوبراو پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كلێپه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌سازیان بۆ بۆرهان كردووه و ویدیۆی ئێعترافی ئیجباری ئه‌و شۆفێره‌یان له میدیاكانی حكوومه‌ت بڵاو كردووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سێ شۆفێری ده‌ستبه‌سه‌ركراو به ناوه‌كانی سدیق محه‌ممه‌دی، كاوه مورادیان و ڕزگار مورادی كه له ڕۆژی ٦ی جۆزه‌ردان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بۆ زیندانی سنه گوزراونه‌ته‌وه و ماوه‌ی به‌ندكرانیان بۆ یه‌ك مانگ درێژ كراوه‌ته‌وه.