ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٩ و ٢٠ی خه‌رمانان، سێ ئه‌ندامی ڕێكخراوی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان، جوانڕۆ و سه‌قز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كانی مه‌ریوان هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و زیاتر له ٣٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه له‌و ڕێژه‌یه ٣٢ كه‌سیان ئازاد كراون و سێ كه‌س به ناوه‌كانی “مادێح خوشنه‌واز”، “كاوه كه‌ریمیان” و “كاوه داستان” هێشتا له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات دا ڕاگیراون و چاره‌نووسیان نادیاره. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “پارسا ئه‌فشار” خه‌ڵكی جوانڕۆ” و “شێركۆ حیجازی” سه‌رۆكی لێژنه‌ی تۆپی پێی سه‌قز به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها له شاری بۆكان هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی چالاكوانێك به ناوی “ئه‌حمه‌د موعه‌زز” و ناوبراویان به لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
