له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و شنۆ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوه‌كانی شادمان شه‌هریاری و محه‌ممه‌دحسێن دینپه‌ژووه ماوه‌ی ده ڕۆژه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌ده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری شنۆ چوار كه‌سیان به ناوه‌كانی كاوه خاكی نه‌هاد، مه‌حموود قادری، مه‌نسوور فه‌راش و جه‌ماڵ حسێن نژاد به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.