شه‌وی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی سدیق عه‌باس نژاد، بێهزاد به‌رجه‌سته، كه‌یوان به‌رجه‌سته، شه‌هاب ته‌وان، نیما قوربانزاده و خالق ڕه‌حیمی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی سدیق عه‌باس نژاد له گوندی قه‌لای هۆلاكۆ، بێهزاد به‌رجه‌سته، كه‌یوان به‌رجه‌سته و شه‌هاب ته‌وان له شاری بۆكان، نیما قوربانزاده له گوندی ئیبراهیم ئاوا و خالق ڕه‌حیمی له گوندی گامێشگوڵی و هه‌ر شه‌شه‌كه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.
