ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شارستانی سه‌رابله‌ی سه‌ر به ئوستانی ئیلام، له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه بریتیه له: “ئه‌یووب گه‌راوه‌ند” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، “مێهرداد قه‌یسه‌ربه‌یگی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، “یوونس گه‌راوه‌ند” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، “نه‌وید محه‌ممه‌دنژاد” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، “محه‌ممه‌د ته‌هماسبی” موعلیم و ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، “حامید ڕه‌حمانی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شه‌ش لاوه له‌به‌رده‌ست دا نییه.
