کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ شاری شنۆ

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ شاری شنۆ 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ ناوی “جه‌عفه‌ر جه‌سووری” ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، جه‌عفه‌ر جه‌سووریی پیشه‌ی كاسبكارییه‌ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ باكووری ئێران، بانگهێپشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ كراوه‌ و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.