ڕۆژی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، دووچه‌رخه‌سه‌وارێكی فه‌ڕانسه‌وی به ناوی لێنار مۆنترلووس له كاتی گه‌شتكردن له ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و شارومه‌نده‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی زانی و ڕایگه‌یاند: ئێران به ئه‌نقه‌ست سیاسه‌تی به بارمته‌گرتنی شارومه‌ندانی بیانی په‌یڕه‌و ده‌كات و ئه‌بێ به زووترین كات شارومه‌ندانی ئورووپایی ئازاد بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه مۆنترلووس مافی شارومه‌ندی له دوو وڵاتی ئاڵمان و فه‌ڕانسه وه‌رگرتووه و هه‌ر دوو وڵات هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر شارومه‌نده‌كانیان ئازاد نه‌كرێن، كاردانه‌وه‌ی توندیان ده‌بێت.