له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌هاوند و ئیسفه‌هان به ناوه‌كانی فریشه سووری، عه‌لی جه‌هانیان و فه‌هیمه سوڵتانی به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.
فریشته سووری و عه‌لی جه‌هانیان پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی نه‌هاوه‌نده‌وه هه‌ر یه‌كه‌و به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوون. به پێی زانیارییه‌كان، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ئه‌و دوو هاوژینه ساز كردووه له حاڵێكدا فریشته سووری نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌یه و نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌هیمه سوڵتانی، خوێندكاری ده‌ركراو له زانكۆی ئیسفه‌هان كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا و ساڵی ١٤٠٣ دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر و به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزراوه.