له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ چالاكی مافی ژنان به ناوه‌كانی “نیلووفه‌ر میرزایی”، “ئیلهام جه‌وانشیر” و “زه‌ینه‌ب عه‌داڵه‌ت پیشه” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازراونه‌ته‌وه.
“ئیلهام میرزایی” چالاكی خوێندكاری ده‌ركراو له زانكۆ، ساڵی ڕابردووش له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین زیندانی كرا. ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له چالاكانی مه‌ده‌نی به‌شدار له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” وه‌كوو “زه‌ینه‌ب عه‌داڵه‌ت پیشه”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی قه‌رچه‌ك گوازرانه‌وه. هه‌وره‌ها چالاكێكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی ته‌ورێز به ناوی “ئیلهام جه‌وانشیر” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. “عه‌لی بابایی” هاوسه‌ری ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیش ڕۆژی ٢٢ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
