له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “له‌یلا قه‌ڵوه‌زی” خه‌ڵكی كامیاران، سالار شه‌ریفزاده” خه‌ڵكی سه‌قز و “عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی” خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامیاران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “له‌یلا قه‌ڵوه‌زی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه كردووه. نابراو ساڵی ڕابردووش له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌قز لاوێكیان به ناوی “سالار شه‌ریفزاده” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و لاوه ناڕوون و نادیاره. هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی” به‌یانی شه‌ممه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كراوه و پاش لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
