له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “شوانه بابه‌كری” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی شنۆ، “ئه‌ره‌شك قه‌یه‌سه‌ربه‌یگی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌رئابڵه‌ی ئیلام و “حه‌یده‌ر نی‌ك نیا” خه‌ڵكی گوندی “حه‌كی” سه‌ر به ناوچه‌ی “ته‌رگه‌وڤه‌ر”ی ورمێ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە “شوانە بابەکری” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”ی سەر بە شاری شنۆ دوای بانگ كرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا. شایانی باسه کە باوکی “شوانە بابەکری” بەناوی “ڕەشید بابەکری” بەندکراوی سیاسیی بووە و له زیندانی ورمێ له سێداره دراوه. هه‌وره‌ها “ئه‌ره‌شك قه‌یه‌سه‌ربه‌یگی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “حه‌یده‌ر نی‌ك نیا” پاش بانگهێشت بۆ ئیتلاعاتی سپای ناوچه‌ی زیوه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
