ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی ئیسماعیل چوكه‌ڵی، فریا چاوشینی و محه‌ممه‌د ئه‌ڵڵاڕه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاره‌كانی بۆكان و دێولان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی ئیسماعیل چوكه‌ڵی و فریا چاوشینی له ئاوایی داشبه‌ندی سه‌ر به شاری بۆكان و ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هاوكات هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی دێولان به شێوه‌ی نایاسایی هاووڵاتیه‌كیان به ناوی محه‌ممه‌د ئه‌ڵڵاڕه‌زایی به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و سێ شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.