له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌غه‌ده، مهاباد و پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی ساحل ئه‌حفا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی ئاره‌ش مه‌ڵائه‌حمه‌دی و شاعیر و نووسه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی حه‌سه‌ن فلاعیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له دوای شه‌ڕی ئیران و ئیسڕائیل به‌لانیكه‌م ٣٠٠ هاووڵاتی له شاره جۆاروجۆره‌كانی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی دوایین زانیاری، ساحل ئه‌حفا پاش دوو ڕۆژ به‌ندكران به دانانی بارمته ئازاد كراوه.