ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی دێهده‌شت به ناوه‌كانی شه‌هرام نوورانیان، شه‌هریار حێشمه‌ت نه‌سه‌ب و ڕه‌زا یه‌گانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له ماوه‌ی سێ شه‌و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شارستانی دێهده‌شت له پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، زیاتر له ٢٣ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌شێك له به‌ندكراوان ڕه‌وانه‌ی زیندانی یاسووج كراون و چاره‌نووسی ژماره‌یه‌كیان نادیاره و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن.