له ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارێكی مهابادی زانكۆی هونه‌ری تاران به ناوی سرووش نوربه‌خش، كاسبكارێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی هاوڕێ شافعی و دووكاندارێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی دانش شه‌ره‌فی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی شه‌ممه، سرووش نوربه‌خش به‌دوای بانگ‌كران بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه، كاسبكارێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی هاوڕێ شافعی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر دووكانه‌كه‌ی له مه‌یدانی شه‌هناز ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراوه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش دووكاندارێكی خه‌ڵكی سه‌ڵوات ئاوا به ناوی دانش شه‌ره‌فی كه له شاری سنه مۆبایل فرۆشی هه‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و سێ شارومه‌نده له‌به‌رده‌ست دا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.