کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ مه‌ریوان و پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ مه‌ریوان و پیرانشار 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار، سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و پیرانشار به‌ ناوه‌كانی ڕامیار كاوه‌، محه‌ممه‌د سوهرابی و ئه‌نوه‌ر ئیبراهیمی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕامیار كاوه‌ شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانیان بانگهێشت و ڕفاندووه‌. له‌ پیرانشار دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌د سوهرابی و ئه‌نوه‌ر ئیبراهیمی له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. به‌ ڕفاندنی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی پیرانشار گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج كه‌س.