کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ تاران و مێهرستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ تاران و مێهرستان 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ ناوی “میلاد كاكاوه‌ند” و دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ شارۆچكه‌ی ئاشاری سه‌ر به‌ شارستانی مێهرستان، به‌ ناوه‌كانی “شاكر دامه‌نی” و “زاهید دامه‌نی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، میلاد كاكاوه‌ند خوێندكاری بواری ژینگه‌ له‌ زانكۆی تاران پاش به‌شداریكردنی له‌ مه‌راسمی پرسه‌ی كیانووش سه‌نجه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “زاهید و شاكر دامه‌نی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری زاهیدان ڕاگوێزراون.