له ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و ئیلام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، باوك و كچێكی خه‌ڵكی ئیلام به ناوه‌كانی “مه‌حموود سادقی” و “هۆدا سادقی” كه له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “موحسین قه‌یسه‌ری” دا به‌شداریان كردبوو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری سه‌قز ڕۆژی ٢٤ی خه‌رمانان لاوێكیان به ناوی “لوقمان بیداری” له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، باوكی لوقمان له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه و هێزه ئه‌منیه‌كان به‌بێ هۆكار ئه‌و لاوه‌یان له كاتی چوونه‌ده‌روه له نه‌خۆشخانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.
