ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ لاوی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ناوه‌كانی “میلاد فازڵپور”، “سینا حه‌یده‌ری، و “هێمن حسێنی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرلەبەیانیی دووشەممە، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی “مه‌لقه‌ره‌نی” و “میلاد فازلپور”ی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی “هێمن حسێنی” له شاری سه‌قز و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانی ڕژیم مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قزیان به‌ناوی “سینا حه‌یده‌ری” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ لاوه له‌به‌رده‌ست دا نییه.
