ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی داراییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد و سێ كه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی یه‌ك ساڵه ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین له ئاست تاڵانكردنی سه‌رمایه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی سپای پاسدارانه‌وه به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی بایه‌خی به داخوازییه‌كه‌یان نه‌داوه. له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ماڵدزراوانی ئه‌و شیركه‌ت، سێ كه‌س به ناوه‌كانی “سه‌جاد محه‌ممه‌دبه‌یگی”، “موسته‌فا ڕه‌نجبه‌ر” و “عه‌لی بیگدلی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.