ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كارۆ مه‌نسووری و عادڵ غه‌فاری و ئەحمەد ساعدی به هۆی به‌شدار بوون له ناڕه‌زایه‌تییه سهراسهرییهكاندا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کارۆ مەنسووری لاوێكی خەڵکی سەقز ڕۆژی دووشه‌ممه لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه لە شوێنی کارەکەی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و عادل غەفاری تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، شەویی دووشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفیندراوە و ئەحمەد ساعدی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شنۆ، ڕۆژی دووشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و چارەنووسی نادیارە.