کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كاسبكار وداخستنی دووكانه‌كه‌یان له‌ كرماشان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كاسبكار وداخستنی دووكانه‌كه‌یان له‌ كرماشان

شیرینی فرۆشییەک لە شاری کرماشان بە هۆکاری ئەوەی کە لە ڕەوتی مانگرتنەکانی کوردستان و ئێراندا بەشداری کردووە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە داخراوە و سێ کەس بە ناوەکانی “خالید قوبادی“، “شاهین قوبادی” و “مێهرداد چەنگیزی” دەستبەسەر کراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی مانگی ڕەزبەر، دووکانی شیرینی فرۆشیی “تابان” لە جووتسایدی “وەحده‌ت“ی شاری کرماشانیان داخستووە و “خالید قوبادی“، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی کرماشان، کوڕی ناوبراو بە ناوی “شاهین قوبادی” و هەروەها “مێهرداد چەنگیزی” فرۆشیاری دووکانەکە، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.