ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ شارومه‌ندی دانیشتووی شاری ڕه‌شت به ناوه‌كانی جه‌واد لوتفیپور، عادڵ لوتفیپور و ئه‌حمه‌د قاسمی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ شارومه‌نده و وێڕای پشكنینی خانووه‌كانیان، ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووه و جه‌وا لوتفیپور، عادڵ لوتفیپور و ئه‌حمه‌د قاسمیان پاش ڕفاندن بۆ زیندانی لاكان گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و سێ شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.
